Kakor (cookies) Trafikverket använder kakor för att förbättra och anpassa ditt besök på vår webbplats. Genom att använda webbplatsen accepterar du användandet av dessa kakor.
Läs mer om kakor och hur du avaktiverar dem

ده‌رباره‌ی ده‌زگای هاتوچۆ

ده‌زگای هاتوچۆ ئه‌و ده‌زگا‌یه‌یه‌ که‌ لێپرسراوێتی ته‌واوی جۆره‌کانی هاتوچۆی له‌ ئه‌ستۆیه‌: هاتوچۆی ڕێگاوبان و ڕێگاکانی ئاسن، هاتوچۆی ده‌ریاییی و هه‌وایی. ده‌زگای هاتوچۆ به‌رنامه‌ بۆ ته‌واوی جۆره‌کانی هاتوچۆ بۆ داهاتوویه‌کی درێژ داده‌ڕێژێت.

 

ده‌زگای هاتوچۆ هه‌روه‌ها ڕێگاوبان و ڕێگا ئاسنیه‌کانی سه‌ر به‌ حکومه‌ت دروست ده‌کات، چاکده‌کاته‌وه‌ و ئاگاداریان ده‌بێت.

تاقیکردنه‌وه‌ی زانيارى و تاقیکردنه‌وه‌ی لێخوڕین بۆ به‌ ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تنامه‌ی ئاسایی لێخوڕین و ناسنامه‌ی لێخوڕینی ته‌کسی ده‌توانیت له‌لای ده‌زگای هاتوچۆ ئه‌نجام بده‌یت. هه‌ر لێره‌یشدا ده‌توانیت تاقیکردنه‌وه‌ی زانيارىی پیشه‌یی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی هاتوچۆ و تاقیکردنه‌وه‌ی زانيارى تایبه‌ت به‌ شۆفێرانى پیشه‌يى ئه‌نجام بده‌یت.

  

زانیاری ده‌رباره‌ی ئامێری هاتوچۆ (خودڕه‌و)، یاساکانی هاتوچۆ، باج و مۆڵه‌تی لێخوڕین

 

ده‌توانیت ئه‌و زانیاری و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیيان به‌ ئامێری هاتوچۆ، هاوردنی ئامێری هاتوچۆ، یاساکانی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها باجی قه‌ره‌باڵخی و باج و مزه‌کانی تر، له‌ سه‌ر سایتی ئه‌نجوومه‌نی گواستنه‌وه‌ بدۆزیته‌وه‌.

ناونیشان: www.transportstyrelsen.se