Logga in
Logga in

كوردي (Sydkurdiska)

لێرەدا زانیاری لەسەر مۆڵەتی شۆفێری و تاقیکردنەوەکانی شۆفێری بەدەست دەهێنن. هەروەها دەتوانن سەبارەت بە ئەوەی کە دایرەی گواستنەوەی سوید چۆن کار دەکات و چۆن پەیوەندیمان لەگەڵدا بگرن، بابەت دەخوێننەوە.

ئەو زانیارییەی کە به‌ زمانی کوردی سۆرانی لەلایەن دایرەی گواستنەوەی سوید له‌به‌رده‌ست دایه‌، كه‌مه‌. زانیاریی وردتر لەسەر ئەرک و چالاکییەکانی دایرەی گواستنەوەی سوید بە زمانی ئینگلیزی لە بەردەستدایە.

دایرەی گواستنەوەی سوید، دەسەڵاتێکی خاوەن بەرپرسیاریەتییە بۆ پلان­داڕشتنی دوورمەودا لە ژێرخانی هاتوچۆی ڕێگاوبان، هاتوچۆی هێڵی ئاسن، تۆڕی کەشتی و زانستی فڕین. دایرەی گواستنەوەی سویدی، ڕێگای گشتی و هێڵی شەمەندەفەر درووست دەکات، ڕایاندەگرێت و بەڕێوەبەرایەتییان دەکات. بە شێوەی کردەوەیی، ئەمە بەو واتایەیە کە ئێمە دەبێ دڵنیا ببینەوە کە سیستەمی گواستنەوە کار دەکات.

لە دایرەی گواستنەوەی سویدیدا، ئێوە دەتوانن له تاقیکردنەوەکانی زانستی و تاقیکردنەوەکانی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ مۆڵه‌تی شۆفێری ستاندارد بەشداری بکەن و بۆ ئەوەی کە بتوانن وەکوو شۆفێرێکی ته‌كسی، بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ کار بکەن. ئێوە هەروەها تاقیکردنەوەی زانستیی پێشکەوتووانە بە مەبەستی ڕێگەپێدانە کردەوەییەکان و تاقیکردنەوە زانستییەکان بۆ شۆفیرە بەئەزموونەکان بەشداری دەکەن.

پێوەندی بگرن بە دایرەی گواستنەوەی سویدییەوە

تیمی خزمەتگوزاری بە موشتەرییەکانی دایرەی گواستنەوەی سویدی دەتوانێ یارمەتیدەری ئێوە بێ ئەگەر بتوانن بە زمانی سویدی یان ئینگلیزی قسە بکەن.

تیمی خزمەتگوزاری بە موشتەرییەکانی دایرەی گواستنەوەی سویدی بۆ پرسیارەکان سەبارەت بە ڕێگاوبان، هێڵی شەمەندەفەر یان تۆڕی کەشتی و پرسیارەکانی تر، لە ڕۆژانی دووشەممە هەتا هەینی لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 4ی دوانیوەڕۆ (7/24 بۆ زانیاریی هاتوچۆ و دەرکردنە بەپەلەکانە کە پێویستی بە کاری بەپەلە هەیە) بە ژمارە تەلەفوونی 921921-0771 پێوەندی بکەن.

بۆ زانیاری سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان یان وێنەکانی مۆڵەتی شۆفێری، لە ڕۆژانی دووشەممە بۆ چوارشەممە و هەینی لە کاتژمێر 8 بۆ 4:15ی دوانیوەڕۆ و هەروەها پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:45 بۆ 4:15ی دوانیوەڕۆ (7/24 بۆ بەرنامە پووچەڵکراوەکان) بە ژمارە تەلەفوونی 19 18 17-0771 پێوەندی بکەن

په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ ده‌زگای هاتوچۆوه‌

له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌توانن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی تیئۆری و تاقیكردنه‌وه‌كانی شۆفێری پاسكیلی ماتۆڕی، ئۆتۆمبێل، ماتۆڕ، لۆری، پاس و مه‌كینه‌(تراكتۆر) به‌شداری بكه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ ئەوەی بتوانن وه‌كوو شۆفێری ته‌كسی و تاقیكردنه‌وه‌كانی تری پرۆفیشناڵی شۆفێری به‌ شێوازێكی پرۆفیشناڵ كار بكه‌ن.

 ناوی خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌

به‌ به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریی ڕێزێرڤ كردن، ده‌توانن تاقیكاریی خۆت تۆمار بکەی، هه‌ڵی بوه‌شێنیته‌وه‌ و تێچووی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی خۆت بده‌ی. هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌گه‌ڵ تیمی خزمه‌تگوزاری موشتەرییەکانی ئێمه به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی

ناوی خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌

 19 18 17 -0771 په‌یوه‌ندی بكه‌یت. خزمه‌تگوزاریی ڕێزێرڤكردن به‌ زمانه‌كانی سویدی و ئینگلیزی له‌به‌رده‌ستدایه‌.   

وێنه‌كان

كاتی تازه‌ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفێری ده‌توانیت وێنه‌كه‌ت هه‌ڵبژێریت كه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ گیراوه‌.

زانیاری زیاتر له‌باره‌ی مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفێری به‌ زمانی ئینگلیزی

نووسینگه‌كانی ئێمه‌ له‌ کاتێکدا کە وێنەی گیراوی خۆتت هەیە